پرش لینک ها

بەکارھێنانی لێنزی پڕۆفیشناڵ لە نەشتەرگەریی ئاوی سپی (ئاومردار)

لە نەشتەرگەریی ئاوی سپی(ئاوی مردار) ی چاودا، ھاوێنەی چاوی نەخۆش، کە لێڵ بووە لادەبرێت. بۆ قەرەبووکردنەوەی ھاوێنەی لابردراو، ھاوێنەیێکی چێندراوی ناوەکی بەکاردەھێنرێت. یەکەم لێنزی ناوەکی لە ساڵی ۱۹۴۹ لە بەریتانیا لە ناوەوەی چاودا چێندراوە.

لەو کاتەوە تا ئێستا گۆڕانکاری و پێشکەوتنگەلێکی زۆر لە بەرھەمھێنانی ھاوێنەی ناوەکیی چێندراوی چاودا ڕوویانداوە. ھاوێنەی ناوەکیی چاو بۆ ساڵانێکی زۆر بەس بۆ باشترکردنی ڕوانینی نەخۆش لە مەودای دووردا دروستدەکرا. بەم ھاوێنەگەلە دەگوترێت تاک‌تیشکۆ monofocal. ھەربۆیە نەخۆش لەدوای نەشتەرگەری، دەبێ بۆ باشتربینین چاویلکەی نێزیک بەکاربھێنێت. لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنێکی بەرچاو کراوە لە بواری ھاوێنەی ناوەکیی چاودا. یەکێک لەو پێشکەوتنانە داھێنانی ھاوێنەی چەندتیشکۆیە کە ھاوکات ھەم بینینی نێزیک و ھەمیش دوور لە نەخۆشەکەدا بەدیدەھێنێت. کەواتە نەخۆشەکە پێویستیی بە چاویلکەی جۆری نێزیک نییە لەدوای نەشتەرگەریی ئاوی سپی.

یەکێکیتر لەو گۆڕانکارییانەی کە لە بەرھەمھێنانی ھاوێنەی ناوەکیی چاودا کراوە، گەڵاڵەکردنی ھاوێنەی کەوانییە کە لەو نەخۆشانەدا وا پێش نەشتەرگەریی ئاوی سپی ئاستیگماتیزمیشیان ھەبووە ھاوکات لەگەڵ نەشتەرگەریی وشکبوونی چاودا ئاستیگماتەکەشیان چاکدەکاتەوە بەکارھێنانی ئەم ھاوێنانە لە دابەزاندنی ئاستی پێویستی بە چاویلکە، کاریگەرە و بۆ ھەتاھەتایە ئاستیگماتیزم چاکدەکاتەوە.

بەکارھێنانی ئەم ھاوێنەگەلە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ڕوولەزیادبوونە و ڕەزامەندیی زۆربەی نەخۆشەکانی بەدەستھێناوە. بەخۆشحاڵییەوە ئەم ھاوێنە پڕۆفێشناڵ و باوەڕپێکراوانە لە وڵاتی ئێرانیشدا بەردەستە. بۆ کەڵکوەرگرتن لەم ھاوێنەگەلە پێویستە پشکنینی ورد چاو بکرێت و وێنەی قەڕنییە و شەبەکییەی چاو بەکاربھێنرێت.

پیام بگذارید

دو × 2 =