پرش لینک ها

بەكارھێنانی لێنزی پڕۆفیشناڵ لە نەشتەرگەریی ئاوی سپی (ئاومردار)

لە نەشتەرگەریی ئاوی سپی(ئاوی مردار) ی چاودا، ھاوێنەی چاوی نەخۆش، كە لێڵ بووە لادەبرێت. بۆ قەرەبووكردنەوەی ھاوێنەی لابردراو، ھاوێنەیێكی چێندراوی ناوەكی بەكاردەھێنرێت. یەكەم لێنزی ناوەكی لە ساڵی ۱۹۴۹ لە بەریتانیا لە ناوەوەی چاودا چێندراوە.

لەو كاتەوە تا ئێستا گۆڕانكاری و پێشكەوتنگەلێكی زۆر لە بەرھەمھێنانی ھاوێنەی ناوەكیی چێندراوی چاودا ڕوویانداوە. ھاوێنەی ناوەكیی چاو بۆ ساڵانێكی زۆر بەس بۆ باشتركردنی ڕوانینی نەخۆش لە مەودای دووردا دروستدەكرا. بەم ھاوێنەگەلە دەگوترێت تاك‌تیشكۆ monofocal. ھەربۆیە نەخۆش لەدوای نەشتەرگەری، دەبێ بۆ باشتربینین چاویلكەی نێزیك بەكاربھێنێت. لەم ساڵانەی دواییدا پێشكەوتنێكی بەرچاو كراوە لە بواری ھاوێنەی ناوەكیی چاودا. یەكێك لەو پێشكەوتنانە داھێنانی ھاوێنەی چەندتیشكۆیە كە ھاوكات ھەم بینینی نێزیك و ھەمیش دوور لە نەخۆشەكەدا بەدیدەھێنێت. كەواتە نەخۆشەكە پێویستیی بە چاویلكەی جۆری نێزیك نییە لەدوای نەشتەرگەریی ئاوی سپی.

یەكێكیتر لەو گۆڕانكارییانەی كە لە بەرھەمھێنانی ھاوێنەی ناوەكیی چاودا كراوە، گەڵاڵەكردنی ھاوێنەی کەوانییە كە لەو نەخۆشانەدا وا پێش نەشتەرگەریی ئاوی سپی ئاستیگماتیزمیشیان ھەبووە ھاوكات لەگەڵ نەشتەرگەریی وشكبوونی چاودا ئاستیگماتەكەشیان چاكدەكاتەوە بەكارھێنانی ئەم ھاوێنانە لە دابەزاندنی ئاستی پێویستی بە چاویلكە، كاریگەرە و بۆ ھەتاھەتایە ئاستیگماتیزم چاكدەكاتەوە.

بەكارھێنانی ئەم ھاوێنەگەلە لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا ڕوولەزیادبوونە و ڕەزامەندیی زۆربەی نەخۆشەكانی بەدەستھێناوە. بەخۆشحاڵییەوە ئەم ھاوێنە پڕۆفێشناڵ و باوەڕپێكراوانە لە وڵاتی ئێرانیشدا بەردەستە. بۆ كەڵكوەرگرتن لەم ھاوێنەگەلە پێویستە پشكنینی ورد چاو بكرێت و وێنەی قەڕنییە و شەبەكییەی چاو بەكاربھێنرێت.

پیام بگذارید

پنج + ده =